به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانه‌وه له ده‌یلی سه‌باح، داڕێژه‌ری کووده‌تای بێ ئاکامی تورکیا، ئاکین ئوزتورک، فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا و ئه‌ندامی شۆرای باڵای سه‌ربازی (YAS) قۆڵبه‌ست کرا و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاده‌ستی یه‌که‌کانی دژه‌تیرۆری پۆلیسی ئه‌نقه‌ره کرا.
ئوزتورک کاتێک که چاوه‌ڕوانیی لێپرسینه‌وه‌ی ده‌کرد، زۆر ماندوو ده‌بینرا و ئاسه‌واری برین به‌سه‌ر ڕوومه‌ت و جه‌سته‌یه‌وه ده‌بینرا.
چه‌ندین فه‌رمانده‌ی پایه‌به‌رزی سه‌ربازیی تورکیاش که کووده‌تای بێ ئاکام ده‌ستیان هه‌بوو، له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا قۆڵبه‌ستکران. جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌ده‌م حدوودی، فه‌رمانده‌ی تیپی دووی ئه‌رته‌شی تورکیا، عه‌ونی ئانگۆن، فه‌رمانده‌ی له‌شکه‌ری مهلتییه و جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌رداڵ ئوزتورک، فه‌رمانده‌ی تیپی سێی سوپای تورکیا له ژماره‌ی قۆڵبهستکراوهکانن.